رووداوێكی هاتوچۆ لە گەرمیان گیانلەدەستدانی شۆفێرێكی لێكەوتەوە

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە گەرمیان شۆفێرێك گیانیلەدەستدا هاتوچۆی ناوچەكە دەڵێت، لەكاتی پێچكردنەوەدا كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارە ئەمڕۆ لە رێگای نێوان کەلار-رزگاری شۆفێری ئۆتۆمبیلێک لە جۆری (کیا سیراتۆ) لە کاتی پێچکردنەوەدا کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و ئۆتۆمبیلەکەی کێشا بە ستونی رووناکی شەقامەکەدا.

بەهۆی رووداوەكەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە برینداربوو و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا، وەك ئەوەی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردوە.

بابەتی پێشتر

ئەرجەنتین (42 بە 10)ی وەرگرت

بابەتی دواتر

دووەم رۆژی پرسەی فەرماندە ئاكام عومەر لە سلێمانی بەڕێوەچوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share