ئەمڕۆ شەممە شاندێكی باڵای عێراق كە پێكهاتبوو لە چەندین كاربەدەستی ئەمنی و سەربازی، بە مەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەكردن سەردانی شوێنی رووداوی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییان كرد.
شاندی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و ئەندامێتیی هەریەک لە حەمید ئەلشەتری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی، عەبدولوەهاب ئەلساعدی سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، فەریق قەیس ئەلمحەمەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بە یاوەریی ژمارەیەک لە لێپرسراوانی ئەمنیی سلێمانی، شوێنی رووداوی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییان بەسەرکردەوە.
ئامانج لە سەردانە مەیدانییەكە، لە نزیکەوە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەكردن بوو لەو پێشلکارییەی کراوەتەسەر خاکی هەرێم و عێراق.