بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ‌بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەوە، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی خوشك و برا كریستیانەكان لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات.

لە پەیامەكەی سەرۆك بافڵدا هاتووە، “‌بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامە، پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی خوشك و برا كریستیانەكان لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەكەم و هیوادارم جەژنەكەتان بە دڵخۆشی و كامەرانییەوە بەسەربەرن”.

هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، ” ‌تەبایی و پێكەوەژیانی نێوان نەتەوە و ئایینە جیاوازەكان لە كوردستان، مێژوویەكی دێرین و درەوشاوەی هەیە و هیوادارم هەموومان پێكەوە پارێزگاری لە كەلتووری فرەڕەنگی و قبووڵكردنی جیاوازییەكان بكەین و سیمایەكی گەشتر بە هەرێمەكەمان ببەخشین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان گەرمیان لە نەوتی سپی بێبەشدەكات

سەرۆكی لیژنەی وزەی ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان دەیەوێت نەوتى سپى بەسەر دانیشتووانى گەرمیاندا دابەشنەکات و…
Total
0
Share