پیاوێکی کورد دوای کوشتنی ژنەکەی ویستوویەتی ماڵەکەی و تەرمەکەی بسووتێنێت

پیاوێکی خەڵکی شاری تیکاب لە ورمێ دوای ئەوەی ژنەکەی خۆی کوشتووە، ویستوویەتی بە سووتاندنی ماڵەکەی تەرمی ژنەکەشی بسووتێنێت و ئاڕاستەی بەڵگەکانی ڕووداوەکە بەلاڕێدا ببات.

ڕووداوەکە دوێنێ یەکشەممە لە شاری تیکاب لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویداوە، دوای ئەوەی پیاوەکە چووە بەدوای ژنەکەیدا لە شاری سەقز هێناویەتییەوە، بەڵام دواتر کوشتوویەتی.

بەپێی وتەی کەسوکاری هەردوولا سەبری نەعلبەندی و مێردەکەی ماوەیەکی زۆر ناکۆکیيان هەبووە و سەبری لە ماڵی باوکی بووە، دوێنێ مێردەکەی ڕۆشتووە بەشوێنیدا و گەڕاونەتەوە بۆ ماڵی خۆیان.

سەبری نەعلبەندی، خەڵکی گوندی ئێرانشا-ى سەربە شاری سەقزە و تەمەنی 24 ساڵ بووە، هاوکات دایکی منداڵێکیش بووە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ تەرمی سەبری ڕەوانەی پزیشکی دادی کراوە لە شاری ورمێ و یەکلایيبووەتەوە کە لەلایەن مێردەکەیەوە کوژراوە.

بابەتی پێشتر

ئیدارەی ڕاپەڕین.. لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا مامۆستایەك گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

بۆچی چین و ڕوسیا بەرامبەر تاڵیبان نەرمی دەنوێنن؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
زیاتر ببینە

زارا موحەمەدی ئازادکرا

شەوی رابردوو زارا موحەمەدی ئەو مامۆستا کوردەی بە پێنج ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای ئێرانەوە سزادرابوو بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە…
Total
0
Share