پاسەوانی سنوور: لە ئەمشەوەوە دەرگای دامەزراندن دەكرێتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەرگای خۆبەخشی بۆ هێزەكانی پاسەوانی سنوور كردەوە كە لە كاتژمێر 9ی ئەمشەوەوە پڕۆسەكە دەستپێدەكات و چەند مەرجێك دیاریكراون.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، سێ هەزار كەس بۆ ریزەكانی هێزەكانی پاسەوانی سنوور دادەمەزرێندرێن و دامەزراندنەكەش تەواوی عێراق دەگرێتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، چەند مەرجێك دیاریكراوە كە دەبێت عێراقی بێت واتا لە دایك و باوكێكی عێراقی بێت، تەمەنی لە 17 ساڵ كەمتر نەبێت و لە 35 ساڵ زیاتر نەبێت و دەبێت پێشتر پێشینەی تاوانی نەبووبێت و دەرچووی قۆناغەكانی سەرەتایی، ناوەندیی یاخود ئامادەیی بێت.

هاوكات عەقید كاروان خۆشناو، وتەبێژی پاسەوانی سنوور رایگەیاند، “لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە ئاگاداركراینەوە كە لە كاتژمێر 9ی ئەمشەو دەرگای دامەزراندن بۆ پاسەوانی سنوور دەكرێتەوە و هەموو كەسێك كە مەرجەكانی تێدابێت كە لە فۆڕمەكەدا دیاریكراون، دەتوانێت ناوی خۆی تۆمار بكات”.

راشیگەیاند، “تا وەكو ئێستا پشكی هیچ پارێزگایەك دیاری نەكراوە، بەڵام هەموو عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە دەگرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا داوای لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل کردووە چـ.ـەک دروستبکەن

بەگوێرەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا داوای لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل کردووە، هاوکاربن لە دروستکردنی چـ.ـەک…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە: سەرەڕای زۆری سەرچاوە ئاوییەکان لە سنوورەکەمان بەڵام تەنیا کەسێک خـ.ـنکاوە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، هۆکارێکی سەرەکیی کە وایکردووە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی ناوچەکانمان بکەن، بوونی ئاسایشێکی پارێزراوە لە…
Total
0
Share