ماتۆڕسكیلەكان تۆماردەكرێن و ناوچە دابڕاوەكانیش دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق، پرۆسەی تۆماركردنی ماتۆڕسكیلی دەستپێكرد و تێچووەكەشی ئاشكراكرد.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە سەرجەم تێچووی تۆماركردنی ماتۆڕسكیل لە هەردوو جۆری دوو تایەیی و سێ تایەیی بریتییە لە 184 هەزار دینار، كە تێچووی پێدانی ساڵانە و تابلۆی ژمارەكانیش دەگرێتەوە.

هاوكاتی تۆماركردنی ماتۆڕسكیل، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق، دەستیكردووە بە پرۆسەی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بە لێخوڕ و شۆفێرانی ماتۆڕسكیل، هەردوو پرۆسەكەش ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەگرنەوە.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق، رۆژی یەكی مانگی ئایاری داهاتووی وەك دوایین مۆڵەت بۆ تۆماركردنی ماتۆڕسكیل دیاریكردبوو، هۆشداریشی دابوو لەوەی دوای ئەو رێككەوتە دەستدەكات بە دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماتۆڕسكیلانەی تۆمارنەكراون.

بابەتی پێشتر

ئاماری چارەسەركردنی منداڵان لە مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشید راگەیەندرا

بابەتی دواتر

وتەبێژ لە ماتۆرسكیلەكەی هوانەوە بۆ هێرشەكەی فڕ‌ۆكەخانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 39 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 39 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.…
Total
0
Share