چەند ژنێك “ماتۆڕیان دزیوە” و دەستگیركران

24 تۆمەتباری دزیكردن دەستگیركران ژمارەیەكیان ژنن و چەندین ماتۆڕ و توكتوكیان دزیوە.

دزیكردنەكان لە گەڕەكەكانی ناو بەغداد ئەنجامدراون، وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، كاتێك سێ كەسیان لە كاتی دزینی دوو ماتۆڕسكیلدا دەستگیركردووە، دەركەوتووە ئەندامی باندێكی گەورەترن.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ، باندەكە لە 24 كەس پێكهاتووە كە هەندێكیان ژنن و چەندین پارچە چەك، دووربین و كەرەستەی دزیكردنیان پێبووە.

ئاشكراشیكردووە، لە هەڵمەتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا، دەستگیراوە بەسەر 14 ماتۆڕسكیل و توكتوكی دزراودا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەیـ.ـان کـ.ـلدانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە 51هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم

ڕەیـ.ـان کـ.ـلدانی لە 51هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات. ڕەیان کلدانی،…
Total
0
Share