وتەبێژ لە ماتۆرسكیلەكەی هوانەوە بۆ هێرشەكەی فڕ‌ۆكەخانە

وتەبێژەكەی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم، كە راسپێردراوە تەنها بۆ رووداوە نەخوازراوەكانی سلێمانی قسەی هەبێت، دەنا بۆ دیوی خۆی ” بێنقەیە و نوتقی دەبەستن”.

میدیای فەرمیی یەكێتی بابەتێكی بەناونیشانی وتەبێژەكە لە ماتۆرسكیلەكەی هوانەوە بۆ هێرشەكەی فڕ‌ۆكەخانە بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، هەر لە نزیكترین رووداوی هاورۆژی سلێمانی و هەولێر بەنموونە دەهێنینەوە كە 7/4 روویاندا، ئەوەی سلێمانی هێرشێكی پووچی بێئەنجام و زیان بوو، بەڵام جوتیار عادلەكەی مەسرور بارزانی یەكڕ‌است هاتە سەرخەت و هەندێك تۆمەت و گومانی هەڵبەست و بەناوی وتەبێژەوە بەزمێكی نایەوە، كە ئەوەندە راگەیشت دەرگای كۆمێنتی لەسەر پەیجەكەی وتەبێژی حكومەت داخست، چونكە خەڵكی كوردستان لە شارەكانەوە وەڵامیان دایەوە و بەرگەی نەگرت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، رووداوە نەخوازراوەكەی هەولێریش، شەڕ‌ە بیكەیسی و ئاڕ پی جی دوو بنەماڵەی خەبات بوو كە بەداخەوە كوژراو و برینداری لێكەوتەوە كەچی وتەبێژەكەی حكومەت ئەو هیچی نەبوو بۆ وتن، روونتر قسەكانی لەوێ قەدەغەن.

ئەوێك دیقەتی هەیە بۆ شەڕ‌ی دوو مێروولە لەسەر دەنكێك گەنم لە سلێمانی و دەیبینێت و یەكسەر دەبێتە وتەبێژ و دەبێژێت، بەڵام بۆ چاوەكانی دیقەتی نامێنێت و زمانی لاڵ دەبێت لە رووداوەكانی هەولێر و دهۆك!!، هۆكار روونە پێی دەوترێت و ئازادی نییە بۆ بینین و ئازادی وتن لەسەر رووداوەكانی هەرێم، وایان لێكراوە لەوەشدا جیاكاری و شارشارێنە بكەن.

هەر لەسەر ئەو وتەبێژە، رووداوێكی نەخوازراو لە هەوانەی سلێمانی روویدا و ئازاری كیژێك درا، ئەم جوتیارە لەوەشدا عادل نەبوو، بۆ ئەوەی ببێژێت كۆمەڵێك تۆمەتی ریزكرد، چونكە لە سلێمانی روویدابوو، هەر ئەوكات لەناو جەرگەی هەولێر لەوەی سلێمانی خراپتر روویدا و پەلاماری چەند كیژێك دراو ئازاردران، بەڵام وتەبێژەكە هیچی نەوت و كەوایە، ئەم وتەبێژە، وتەبێژی پارتییە لە حكومەت بۆ كاروباری سلێمانی، چاوی تیژە و دەمی گەرمە بۆ رووداوەكانی سلێمانی، بەڵام نە بۆ حاڵی گوندی لوبنانی قسەی هەبوو، نەبۆ ئەو رووداوی دەستگیركردنەی رۆژنامەنووسانیش دەیبێت، كە ویستیان رووماڵی نارەزایی بگەیەنێن كە چی لە گوندە لوبنانیەكەی هەولێر دەگوزەرێت.

بابەتی پێشتر

ماتۆڕسكیلەكان تۆماردەكرێن و ناوچە دابڕاوەكانیش دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی دەربەندیخان: هیچ چارەسەرێك بۆ سەگی بێلانە نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share