ئاماری چارەسەركردنی منداڵان لە مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشید راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی رابردوودا زیاتر لە 18 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان چارەسەركراون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانیی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووەن بەپێی ئامارەكانمان لە ماوەی مانگی رابردوودا، لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە شاری سلێمانی 18 هەزار و 218 منداڵی نەخۆش لە هەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، دوو هەزار و 155 منداڵیش داخڵكراون.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەپێی ئامارەكە لەمانگی ڕابردوودا، 138منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵكراون و 167 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 239 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 81 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 23 منداڵ لەبەشی هەرس و جگەر بینراون و 8،113 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری19،443پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 552 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 352 سۆنەر و 141 ئیكۆ و 12 نازور ئەنجامدراوە و 703 تیشك گیراوە.

بابەتی پێشتر

پەیامێك لە قوباد تاڵەبانی-یەوە

بابەتی دواتر

ماتۆڕسكیلەكان تۆماردەكرێن و ناوچە دابڕاوەكانیش دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕۆژەیەکی کارەبا لە پیرەمەگرون بە بڕی 127 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “به‌بڕی زیاتر له‌ (127) ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سنووری ناحیەی پیرەمەگرون جێبه‌جێده‌كرێت”. له‌چوارچێوه‌ی…
Total
0
Share