تۆڕێكی ئەمریكی رایدەگەیەنێت، راگرتنی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی له‌گه‌ڵ توركیا تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه.
تۆڕی ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریكی لە راپۆرتێكدا دەڵێت، توركیا گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی راگرتووه، وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك له په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتێكی سیاسیی گه‌وره‌ی كوردستانی عیراق (مەبەست یەكێتی-یە) له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه دۆستی نزیكی ئه‌مریكان.
دەشڵێت، ئه‌م هه‌نگاوه دوای ئه‌وه هات كه هه‌لیكۆپته‌رێكی هه‌ڵگری شەڕڤانانی كورد له رێگای شاری سلێمانی كه‌وته خواره‌وه و بەهۆیەوە نۆ شەڕڤان گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئەلمۆنیتەر ئاماژەی بەوەشداوە، مه‌سرور بارزانی رایگەیاندووە كە “هەلیكۆپته‌ره‌كه له جۆری یۆرۆكۆپته‌ری AS350 بووه و هی یه‌كێتییه و پێنج ئه‌ندامی پارتی كرێكارانی تێدابووه”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پارتی “په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره هه‌یه”.
“له چه‌ند مانگی رابردوودا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و شەڕڤانانی كورد قووڵتر بووەتەوە، بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له كۆتایی ساڵی رابردوودا سه‌ردانی باكووری سوریای كرد كه له‌ژێر ده‌ستی كورده‌كاندایه و له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كۆبووه‌وه”، وەك ئەوەی ئه‌لمۆنیتەر نووسیویەتی.
رۆژی دووشەممە دانا محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هێڵی ئاسمانیی توركیش ئێرلاین لەڕێگەی ئیمەیلەوە ئاگاداریكردینەوە كە سەرجەم گەشتەكانییان لە مانگی چواردا لەگەڵ فڕۆكەخانەی سلێمانی رادەگرن.
وتیشی، “هەر لە رێگەی ئیمەیلەوە داوای روونكردنەوەمان كردووە، بەڵام هێشتا وەڵامنەدراوینەتەوە”.