دامەزراندنی یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان دەستیپێکرد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دامەزراندنی یەکەم و دووەم و سێیەمی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکانی ناوچە دابڕێندراوەکان دەستیپێکردووە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان رێکایی ماوە.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “یەکەمەکـانی زانکۆ و پەیمانگاکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان لە ناوچە دابڕێنراوەکان ئەوانەی یاسای 59و 67ی ساڵی 2017 دەیانگرێتەوە، دەتوانن بە مەبەستی دامەزراندن فۆڕم پڕبکەنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆ خوێندکارانی ناو هەرێمی کوردستانیش دڵنیایی دەدەین کە یاسای 59 و 67 ی ساڵی 2017دەیانگرێتەوە، بەڵام جێبەجێکردنی و رێکارەکانی جیاوازە و زیاتر دەخایەنێت و بەداخەوە چەندین گرفت و رێگر هەبووە و هەیە کە بەشێکیمان چارەسەر کردووە و بەشێکیشی لە هەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی”.

دەرچووانی ناوچە دابڕێندراوەکان دەتوانن لێرەوە فۆڕمی دامەزراندنەکە پڕبکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق: زیاتر لە 583 ژن لە عێراقدا لە چاودێری کۆمەڵایەتیی سوودمەندبوون

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی سودمەندانی یاسای پاراستن و چاودێری…
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون و کۆلێرا راگەیاند

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون و کۆلێرا راگەیاند. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی…
Total
0
Share