یەكێتی ئیخباری كوردایەتی لێكراوە

دووەم جارە سلێمانی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ تورکیا رادەگیرێن، یەکەمیان بەهۆی سزادانی ریفراندۆمەکەی ساڵی 2017وە بوو کە گوایە بۆ سەربەخۆیی بوو، دووەم راگرتنی گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و تورکیا دوێنێ بوو بە بەهانەی ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوکاریی کوردستانی رۆژئاوای کوردستان دەکات، واتە بەهۆی “کوردایەتییەوە” گەشتەکانی سلێمانی راگیراون.

میدیایی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، خەباتی سیاسیی و دیپلۆماسیی و پێشمەرگایەتی شاخ و شاری یەكێتی بۆ ماف و كوردایەتی و لە پێناوی كوردستان دا، تەخت نەبووە، بۆیە ئامانجی سیاسیی یەكێتیی وەك هێزێكی سیاسیی بۆ خەباتی كوردستانییە كە ناویشی (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی)یە و سەرۆكی یەكێتیش لە یەكەمین دیداری یەكێتییدا وتی، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، داش عیراق نییە، واتا لە هەر جێگە و پارچەیەكی كوردستان، جێگەی خەباتی یەكێتییە”.

دەڵێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خەباتی بۆ سەرتاسەریی كوردستانە و هێزێكی كوردستانییە، خۆئەگەر تیرۆریستانی داعش مەترسییەكەی سەر كورد و كوردستان بێت، ئەوا یەكێتیی بۆ بەرەنگاربوونەوە ئامادەیە بە فریای پاراستنیەوە بچێت، وەك چۆن فریای هەولێر كەوت،  فریای كۆبانێ لەكەوتن كەوت، ئەوا بۆ ئێستا و ئایندەش ئامادەیی فریای جێگاو پارچەكانی دیكەش بكەوێت و مەترسیی تیرۆریستانیان لێ دووربخاتەوە، ئەمەش پێی دەوترێت كوردایەتیی راستەقینە، نەك دروشمی كوردایەتیی موزەیەف و وەك هێزی دیكە پێچەوانەی كوردایەتی بكات و پێشڕەو بێت بۆ پەلاماری كورد و كوردایەتی.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە پەرلەمانتارێكی كوردی پێشووی عیراق، وردبینیەكی بۆ ئەو راگرتنەی گەشتە ئاسمانییەكەی سلێمانی توركیا، كردووە و دەڵێت، “ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بە بەیاننامەیەكی پێشوەختەوە هۆكاری سەرەكیی راگرتنی ئەو گەشتانە بووە”، وەك ئەوەی شكاتی لەلای توركیا بكات و هانی سزادانی بدات لەسەر ئەوەی دوو هێلێكۆپتەر كە شەڕڤانی تێدابووە بۆ ” ئۆپەراسیۆنی دژ بەداعش” هاتبن، بەڵام ئەو رووداوە خوڵقا، ئەدی شەڕی دژ بەداعش و هاوئاهەنگی كوردانە، خراپە، یان هەواڵگریی و راپۆرتدان و زەمینەسازی سزادانی شارێكی هەرێم و دواتریش نوقڵانەو كەیفخۆشی!! بۆیە پەرلەمانتارەكە بەمە دەڵێت، “ئەمە لێدانێكی گەورەیە لەئاسایشی نیشتمانی” كێش ئەمەی كرد ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و هەواڵ و گەورەكردنی هەواڵە شكاتەكەش لە میدیای پارتییەوەن، یەكێتیش لەسەر كوردایەتی شكاتی لێكراوە و شوێنی شكاتەكەش كوردایەتی ناوێت، بەڵام هەواڵدەر چكارەیە! خۆ كوردایەتی پێناڵێن!

ئەمەش پێمان دەڵێت، “ئەم جۆرە كار و كوردایەتییەش، بە هەردوو بارەكەدا ئەوەی یەكێتیی كردی و دەیكات، ئەوەی باڵێكی پارتیش دەیكات” ئەلفێكە ، ئەو كوردەش كوردە ، ئەو ئەلفەی بەسە!.

بابەتی پێشتر

حەوت یاریزانی پاریس داهاتوویان مسۆگەرە

بابەتی دواتر

سێ یاریزان لە لیڤەرپوڵ کۆتاییانهاتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share