سێ یاریزان لە لیڤەرپوڵ کۆتاییانهاتووە

لەسەر ڕاسپاردەی یۆرگن کلۆپ، سیان لە یاریزانانی یانەی لیڤەرپوڵ ناویان لە لیستی فرۆشتندا جێگیرکراوە و هیچ چانسێک بۆ بەردەوامبوونیان نەماوە.

ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ئەڵمانی لە زاری فابریزیۆ ڕۆمانۆی رۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکانەوە ئاشکرایکردووە، لەسەر داوای یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەر، ئیدارەی لیڤەرپوڵ بڕیاری فرۆشتنی نابی کیتا، ئەلێکس ئۆکسلەید چامپەرلین، ئارسەر مێلۆ-ی داوە.

یەکێکی دیکەش لەو یاریزانانەی پێشوەخت ڕۆیشتنی لە لیڤەرپوڵ ئاشکراکردووە، ڕۆبێرتۆ فێرمینۆی هێرشبەری بەڕازیلی-یە.

لەبەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانانەدا، ئیدارەی “ڕێدز” لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 هەوڵ بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ جوود بێلینگهامی یاریزانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس یه‌که‌م بردنه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی تۆمارکرد

یانه‌ی یوڤانتۆس پێنجه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر سپیزیا ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی یوڤانتۆس…
Total
0
Share