حەوت یاریزانی پاریس داهاتوویان مسۆگەرە

یانەی پاریس سان جێرمان گۆڕانکاری لە لیستی یاریزانەکانیدا دەکات، سەرچاوەکان ئاماژە بە شۆڕشێکی وەرزشیی گەورە دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی، ئەم وەرزە نائومێدکەرەی پاریس سان جێرمان بەڕێیدەکات کاریگەری لەسەر بیرکردنەوەی وەبەرهێنەرانی قەتەر دروستکردووە.

بڕیاردراوە شۆڕشێکی گەورە لە لیستی یاریزاناندا بکەن، چەندینێکی وەک نێیمار و مێسی و ڕامۆس ناویان لە لیستی فرۆشتندا جێگیرکراوە، لە بەرامبەردا گرێنتی بەردەوامبوونی حەوت یاریزانیان کردووە.

ئەو یاریزانانی پاریس سان جێرمان نیازی نییە بیانفرۆشێت، بریتین لە: کیلیان مباپێ، دۆناروما، نونو مێندێش، حەکیمی، دانێلۆ، ڤێراتی، مارکینیۆس.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، لە کۆتایی وەرزدا لویس کامپۆسی بەڕێوەبەری وەرزشی، لێکدانەوە بۆ ئاستی سەرجەم یاریزانان دەکات و بڕیاردەدات کام یاریزانانە ناویان بخرێتە لیستی فرۆشتنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤی و میلان یه‌کسانبوون و ڕیاڵ و پاریس له‌ کۆتا ساتدا گه‌ڕانه‌وه‌

له‌ چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی لالیگا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌سته‌می به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا تۆمارکرد، لوتکه‌ی نێوان یوڤانتۆس و میلانیش به‌یه‌کسانبوون…
Total
0
Share