لە 6ـی نیسانی ساڵی 2005ـدا، سەرۆک مام جەلال وەک یەکەم کورد بە سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا.
لەو هەڵبژاردنەدا سەرۆك مام جەلال 227 دەنگی لە کۆی 248 دەنگی ئەندامانی کۆمەڵەی نیشتمانیی عێراق بەدەستھێنا و بە ھەڵبژاردنێکی راستەوخۆ بوو بە سەرۆك كۆماری عێراق.
بەو سەركەوتنە، سەرۆك مام جەلال بوو بە یەکەمین سەرۆکی ھەڵبژێردراوی عێراق و یەكەمین سەرۆك كۆماری كورد لە مێژووی وڵاتەكەدا. دواتریش لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2010ـدا بۆ دووەم خوول وەك سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرایەوە.