بڕیارێكی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دەركرا

بڕیاردرا پشكنینی هاتوچۆ بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانەش بكرێت كە لە جۆری تۆیۆتا كراونن و كۆدیان نییە.

ئومێد كوردی سەرۆكی كۆمەڵەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ماوەی دوو رۆژە دەستكراوە بە پشكنینی ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانەی كە كۆدیان نییە.

لە رۆژانی رابردوودا بەڕێوبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر، خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكانی جۆری تۆیۆتا كراون ئەوانەی پێشتر پشكنینیان كردووە و كۆدیان وەرگرتووە ئاگاداركردەوە سەردانیان بكەن بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان، بەڵام بڕیارەكە ئەو ئۆتۆمبێلانەی نەدەگرتەوە كە كۆدیان پێنەدرابوو.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان بە مەبەستی پشكنینی ئۆتۆمبێلەكانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ دەكەن و بەو هۆیەوە قەرەباڵغییەكی زۆر لە هەولێر دروستبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای فەتوا نەشتەرگەرییە جوانكارییە حەڵاڵ و حەرامەكان جیادەكاتەوە

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەبارەی نەشتەرگەریی جوانكارییەوە فەتوایەكی بڵاوكردەوە، پۆلێنیكردووە بۆ نەشتەرگەریی پێویست و ناپێویست، پێویستەكان بە دروست دەزانێت…
زیاتر ببینە

وێنەیەكی كەمبینراوی سەرۆك مام جەلال، ئەندازیاری پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ پەكەكە بڵاوكرایەوە

وێنەیەكی كەمبینراوی سەرۆك مام جەلال، ئەندازیاری پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ پەكەكە بڵاوكرایەوە. هاوكات لەیلا زانا، سیاسەتمەداری كورد دەڵێت، “پڕۆسەی…
Total
0
Share