ئازاد محەمەد ئەمین: بەردەوام سلێمانی سزادراوە و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ توركیا باجی هەڵوێستەكانی یەكێتییە

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەردەوام سزا خراوەتە سەر سلێمانی و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ توركیا باجی هەڵوێستەكانی یەكێتییە كە داكۆكی لە مافی كورد و كوردستان كردووە.

راشیگەیاند، یەكێتی هەمیشە باجی راستی و راستگۆی داوە بەردەوام هاوكاریی كوردی لە ناوچەكانی دیكە كردووە و كە ئێستاش توركیا گەشتەكانی بەرووی فڕۆكەخانەی سلێمانی راگرتووە پەیوەندی بە هەڵوێستەكانی یەكێتییەوە هەیە.

لای خۆشییەوە عوسمان سێدەری پەرلەمانتاری فراكیسۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “یەكێتی هیچ كاتێك نەیتووانیوە لە ناوچەكانی دیكە پشت لە كورد بكات و راگرتنی گەشتی ئاسمانی نێوان سلێمانی -توركیا جۆرێكە لە سزادانی سیاسی و هیچ شتێكی دیكە نییە، یەكێتی هیچ كاتێك لەو هەڵوێستانەی كە هەیەتی سڵ ناكاتەوە لە پێناو خزمەتكردن بە كورد لە هەر شوێنێكی دونیادا دەستی هاوكاری درێژدەكات”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە چوارینە کلاسیکۆی کۆپای لە بارسا بردەوە

بابەتی دواتر

زریانێکی بەهێزی نوێ ئەمریکای گرتەوە بەهۆیەوە ژمارەیەک گیانیان لەدەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارەکەی بازاڕی زێڕنگەرانی ده‌ستگیركرد

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ ناوبازاڕی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد کە له‌چه‌ند دووكانێكی‌ زێڕنگه‌ر‌ دزی‌ كردووه‌.…
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بڕیاری دادگای فەرەنسا دژی توركیا نابێتە رێگر لە پەیوەندیيەكانمان لەگەڵ بەغداد

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، حكومەت هەڵوێستی نەگۆڕی هەیە و دەست لە مافە دەستوورییەكانی كوردستان هەڵناگرێت.…
Total
0
Share