(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە چوارینە کلاسیکۆی کۆپای لە بارسا بردەوە

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا “کۆپا دێل رێ”، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید له دەرەوەی‌ یاریگای خۆیدا بردنەوەی به‌رامبه‌ر بەرشلۆنە تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی بەرشلۆنە له‌ یاریگای “کامپ نو” ڕووبەرووبوونەوەی کلاسیکۆی بەرامبەر یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدا.

یارییەکە‌‌ بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندیی ئەستێرەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “لۆس بلانکۆس” لە خولەکەکانی 45، 50، 58، 81 لەلایەن ڤینیسیۆز جونیۆر و کەریم بنزیمە (هاتریک) تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامە تۆمارکراوەکە، ڕیاڵ مەدرید بە کۆی ئەنجامی چوون و گەڕانەوە (4-1) بەسەر بەرشلۆنەدا سەرکەوت و بلیتی یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیای بڕی.

لە یاریی کۆتاییدا، یانەی شاهانە بەرامبەر ئۆساسونا یاریدەکات، کە لە هەمان قۆناغدا لە ئەتلەتیکۆ بلباوی باسکی بردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share