خشتەی دابەشكردنی مووچە راگەیەندرا

وەزارەتی دارایی و ئابوری، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری راگەیاند.

بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوری، سبەینێ پێنجشەممە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

وەك خشتەكە دیاریكردووە، دابەشكردنی مووچە بە هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پێشمەرگە و لیوا هاوبەشەكان دەستپێدەكات و سبەینێ مووچەكانیان وەردەگرن و رۆژی پێنجشەممە 20ـی ئەم مانگە، بە مووچەی خانەنشینانی سەربازی، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی 272 ملیۆن دۆلاری فرۆشت

بابەتی دواتر

هەلی کار بۆ دەرچووانی کۆلێژ، پەیمانگا و ئامادەیی دەرەخسێنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share