ژمارەی بێهاوتای كەسی بۆ سەرجەم مووچەخۆران دروستدەكرێت

کۆبوونەوە‌ی ئەمڕۆی لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە‌ كۆبوونە‌وە‌ی لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تریدا، بڕیاری دا دواکەوتووانی کەرتی سەربازی تۆماربكرێن، ھە‌روە‌ھا ژمارە‌ی بێھاوتای كە‌سی بۆ كە‌رتی سە‌ربازی و ھە‌موو مووچە‌خۆران دروستبكرێت .

ئەمڕۆ کۆبوونەوە‌ی لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری، کە بەسەرپەرشتیی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی وەزیری دارایی و ئابوری بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لە‌بارە‌ی چۆنێتی بە‌رە‌وپێشچوونی كارە‌كانی قۆناغی دووە‌می بایۆمە‌تری كرا و چە‌ند بڕیارێکیش لە‌وبارە‌یە‌وە‌ دران.

لە‌بارە‌ی “ژمارەی بێهاوتای کەسی”یە‌وە‌، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئە‌وە‌ی ڕاگە‌یاند كە‌؛ چۆن لە ئێستادا فەرمانبەرانی كە‌رتی شارستانیی حکومەتی ھە‌رێم خاوە‌نی “ژمارەی بێهاوتای کەسی”ین، كاریش بۆ كە‌رتی سە‌ربازی و ھە‌موو مووچە‌خۆرانی تر بكرێت بۆ ئە‌وە‌ی ببنە‌ خاوە‌نی ھە‌مان ژمارە‌ کە ژمارەیەکی تایبەتە‌ بە هەر مووچەخۆرێک،‌ هاوکار دەبێت بە گەیاندنی خزمەتگوزاری بە مووچەخۆران کە یەکێکیان کردنەوەی هەژماری بانکییە بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بە ئەلکترۆنی بکرێت.

لەبارەی دابەشکردنی مووچە بە شێوازێکی ئەلکترۆنی و گونجاو، کۆبوونەوە بڕیاری دا لەسەر بنەمای داتاکانی بایۆمەتری کار بۆ ڕێکخستنی سیستمێکی ئەلکترۆنی بکرێت کە مووچەی پێدابەشبکرێت.

لە‌بارە‌ی تۆماركردنی چین و توێژە‌كان لە‌ سیستمی بایۆمە‌تری-دا، كۆبوونە‌وە‌ بڕیاری دا ئە‌ندامانی سە‌ندیكای پارێزە‌رانیش تۆماربكرێن و دواتر سە‌ندیكا و چین و توێژە‌كانی تریش كار بۆ تۆماركردنیان بكرێت.

پڕۆژە‌ی بایۆمە‌تری، قۆناغی یە‌كە‌می جێبە‌جێكرا بە تۆمارکردنی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە سیستمێکی ناوەندیی ئەلکترۆنیدا، لە‌ئێستادا لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری لە‌ جێبە‌جێبكردنی قۆناغی دووە‌میدایە‌ كە‌ ئە‌ركە‌ سە‌رە‌كییە‌كانی دروستكردنی ژمارەی بێهاوتای کەسی و ڕێكخستنە‌وە‌ی پە‌یكە‌ری حكومە‌تی ھە‌رێم و دابە‌شكردنە‌وە‌ی میلاكاتە بەسەر دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم بەشێوەیەکی زانستییانەتر و دابە‌شكردنی مووچە‌ بە‌ سیستمێكی ئە‌لیكترۆنی و نە‌ھێشتنی ڕۆتینە‌‌.

ژمارە‌ی بێھاوتای كە‌سی بریتییە‌ لە‌ ژمارە‌یە‌كی بێھاوتا (دووبارە‌نە‌بوو) بۆ ھە‌موو كە‌سێك كە‌ لە‌ سیستمی بایۆمە‌تری تۆماركراوە‌ و دە‌بێتە‌ خاوە‌نی ئە‌م ژمارە‌یە‌، دواتریش ھاوڵاتی لە‌ دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت بە‌و ژمارە‌یە‌ دە‌ناسرێتە‌وە‌.

لە‌ كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، عەبدولحەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، ھیوا ئە‌فە‌ندی بە‌رپرسی فە‌رمانگە‌ی تە‌كنە‌لۆژیای زانیاری و سە‌فین غە‌فور ڕاوێژكاری تایبە‌تی جێگری سە‌رۆك وە‌زیران بە‌شداربوون.

بابەتی پێشتر

وەڵامێكی توند لە یەكێتییەوە بۆ پارتی

بابەتی دواتر

زانایانی ئەڵمانی لەهەوڵی دروستكردنی دەرمانێكدان بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە كۆرۆنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لە پۆلیسی كەركوكەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك رایدەگەیەنێتن هەركەسێك دەموچاوی داپۆشرابێت رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك كە وێنەیەكی…
Total
0
Share