کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ نمەباران دەبارێت و سبەینێ پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.
لە پێشبینییەکانی کەشوهەوای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە هەندێک شوێن بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لە دوای نیوەڕۆوە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نمەباران دەبارێت.
پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ 2 بۆ 4 پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی پێشوو.
هەروەها سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بە 2 بۆ 4 پلە.