ئاماری فەرمی: هەموو کاتژمێرێک تووشبوویەکی شێرپەنجە تۆماردەکرێت

ئامارێکی فەرمی هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە دەدات لە عێراق و هۆکارەکەشی بۆ پیسبوونی زۆری ژینگەکەی دەگێڕێتەوە.

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق رایگەیاندووە، لە پارێزگای بەسرەی عێراق ساڵانە لەو پارێزگایە نۆ هەزار تووشبووی شێرپەنجە تۆماردەکرێت، ئەوەش بەو مانایەی لە هەر کاتژمێرێکدا کەسێک تووشی نەخۆشییەکە دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، “زیادبوونێکی نائاسایی لە ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە لە قۆناغە پێشکەوتووەکاندا لە پارێزگاکە هەیە”.

باس لەوە دەکات، ساڵانە لە بەسرە نۆ هەزار تووشبووی شێرپەنجە تۆماردەکرێن، هۆکارەکەشی پیسبوونی ئاو، هەوا و تەواوی ژینگەی شارەکە دەگەڕێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە، “زیاتر لە 700 ئاگری سوتەمەنی هەن کە رۆژانە گازی ژەهراوی دەسوتێنن”، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا کە “ئاوی بەسرە بە بەکتریا و میکرۆب پیس بووە”.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

کەشناسی: باران دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share