پێج فەرمانی گرتنی هەیە.. كەسێك بەتۆمەتی فێڵكردن دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، لەڕێگەی وەرگرتنی خانوو و ئۆتۆمبێل، پارەی لە چەند هاوڵاتییەك وەرگرتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی سكاڵا لەسەر تۆمەتبارێك تۆماركرا بەوەی فێڵی كردووە و لەڕێگەی وەرگرتنی خانوو و ئۆتۆمبێل، پارەی لە چەند هاوڵاتییەك وەرگرتووە، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواداچوون توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

لەئێستادا تۆمەتبار (ف.ف.ت. لەدایكبووی 1985) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی ڕوونیشیكردەوە، تۆمەتبار سێ فەرمانی گرتنی لە بنكەی پۆلیسی بەختیاری، یەك فەرمانی گرتن لە بنكەی پۆلیسی ڕزگاری و فەرمانێكی گرتنی لە پۆلیسی هەولێریش هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەمپینێك پێكهێنراوە.. بۆ پشتیوانی زیندانیانی بادینان لە بەردەم دادگاكانی هەرێم خۆپیشاندان دەكرێت

بۆ پشتیوانی لە چالاكوان و ڕۆژنامەنوسانی زیندانیكراوی بادینان كەمپینێك پێكهێنراوە و لە بانگەوازێكدا دەڵێت، مامەڵە لەگەڵ زیندانیان لە…
Total
0
Share