ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە دەکات.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، “کاتژمێر 9:00 ی ئەمشەو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 دەستپێدەکات”.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی ئەمشەوی ئەنجومەنی نوێنەران جگە لە جگە لە پرسی بودجە گفتوگۆ لەبارەی هیچ پرسێکی دیکەوە نەکرێت.