بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای سەرەكی دهۆك-شێخان منداڵێك گیانیلەدەستدا و پێنجی دیكەش برینداربوون.
ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆك رایگەیاند، كاتژمێر 05:30 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەكیی دهۆك بۆ قەزای شێخان و لە نزیك گەلی دێركێ پێكدادان لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل روویدا.
لە ئەنجامی رووداوەكەدا منداڵێك گیانیلەدەستدا و پێنج كەسی دیكەش بە سەختی برینداربوون، وەك ئەوەی ئازاد تەها ئاماژەی پێدا.
ئەوەشی خستەڕوو، لە رووداوەكەدا ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی تایبەتی جۆری ڤۆلكس واگن و تۆیۆتا كرۆلا پێكیانداداوە.