وەزیری سامانە سروشتیيەكان: ئەو بەنزینەی بە 800 دینار دەدرێتە شۆفێران تێچووەكەی لەسەر حكومەت 1200 دینارە

وەزیری سامانە سروشتييەكان بە وەكالەت: ئەو بەنزینەی بەنرخی 800 دینار بە شۆفێران دەدرێت تێچووەكەی لەسەر حكومەت هەزار و 200 دینارە.

وەزیری سامانە سروشتييەكانی هەرێم بە وەكالەت ڕایدەگەیەنێت، ئەو بەنزینەی ئێستا بەنرخی 800 دینار بۆ هەر لیترێك بە شۆفێران دەدرێت تێچووەكەی لەسەر حكومەت هەزار و 200 دینارە.
كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا كە هاوكات وەزیری سامانە سروشتیيەكانیشە بە وەكالەت بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند،”خواستی بەكارهێنانی بەنزین لە هەرێمی كوردستان ڕۆژانە پێنج بۆ شەش ملیۆن لیترە و وەزارەتی سامانە سروشتیيەكانیش بۆ پڕكردنەوەی پێویستییەكان لە سێ سەرچاوەوە بەنزین دابیندەكات”.
ئاشكرایكرد، یەك ملیۆن لیتر لە پاڵاوگەی كار و یەك ملیۆن و پەنجا هەزار لیتری دیكە بەپێی ڕێككەوتنێكی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتیيەكان و وەزارەتی نەوتی عێراقە، ئەوی دیكەش لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان هاوردە دەكرێن، بەڵام ئەوەی تایبەتە بە عێراق 45 نەنێردراوە و لە نرخی جیهانییش بەنزینیش گرانبووە و خواستی بەنزین لەعێراقیش زیاد بووە.

وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت، باسی لەوەشكرد، “پێشبینیدەكرێت لەماوەی هەفتەیەكدا 3 ملیۆن لیتر بەنزین بخرێتە بازاڕەوە، بۆ هەر لیترێكی بەنزین هەزاردووسەد دینار لەسەر حكومەت دەكەوێت و 400 دینار پاڵپشتیدەكرێت بۆئەوەی نرخەكەی بۆ 800 دینار دابەزێت.

بابەتی پێشتر

دەوڵەتی یاسا: كاندیدكردنی مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران یەكێكە لە ئەگەرە بەهێزەكان

بابەتی دواتر

تووشبوون بە كۆرۆنا زیادیكردەوە<br>تەندروستیی هەرێم هۆشداریدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەنزین هەرزان دەبێت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی بەنزینە 690 دینارییەكە ئاشكرادەكات و جەختدەكاتەوە ناردنی بەنزینە 690 دینارییەكە كاریگەری…
Total
0
Share