د. توانا نەجەف: وەزارەتی دارایی رەزامەندە بە خەرجكردنی پاڵپشتیی دارایی خوێندكاران

بەرپرسێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ خەرجكردنی پاڵپشتیی دارایی خوێندكاران بۆ ساڵی خوێندنی 2022 – 2023 نووسراومان كردووە و وەزارەتی دارایی هەرێم رەزامەندە و تەنها ئەنجومەنی وەزیران ماوە.

د. توانا نەجەف بەڕێوەبەری كارگێریی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ خەرجكردنی پاڵپشتیی دارایی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان نووسراومان بۆ ئەنجومەنی وەزیران كردووە و ئەوانیش نووسراویان بۆ وەزارەتی دارایی كردووە و لە وەڵامی نووسراوەكەدا وەزارەتی دارایی وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانی داوەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “دوا بڕیار لای ئەنجومەنی وەزیرانە كە بڕیار لەسەر خەرجكردنی پاڵپشتیی دارایی خوێندكاران دەدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share