وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، هاوشێوەی عێراق گه‌شتی حه‌جی ئه‌مساڵ ته‌نیا به ڕێگه‌ی وشكانی ده‌بێت.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و گه‌ره‌نتیی چوونی حاجییانی كوردستان بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج گه‌یشتینه ڕێككه‌وتن، كه گه‌شتی حه‌جی ئه‌مساڵ هاوشێوه‌ی حاجییانی عێراق ته‌نیا به ڕێگه‌ی وشكانی ده‌بێت.
دەشڵێت، بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو حاجییانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی وشکانی گەشت بکەن و له ڕۆژانی داهاتوودا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراق شێواز و ڕێکارەکانی چوونی حاجییانی كوردستان ڕێكده‌خرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی حاجییانی كوردستان، وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، لەبەرئەوەی بڕیاربوو به ڕێگه‌ی ئاسمانی گه‌شت بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی بارودۆخی ناوچه‌كه و داخرانی ئاسمانی عێراق و فرۆكه‌خانه‌كان ئێستا ته‌نیا به ڕێگه‌ی وشكانی گه‌شت ده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی لەڕێگەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات له ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراقییه‌وه هاوشێوه‌ی قه‌ره‌بووی حاجییانی پارساڵ بۆ ئه‌مساڵیش مافی هاوڵاتییانمان بگه‌ڕێنینه‌وه به‌پێی ئه‌و خه‌مڵاندن و میكانیزمه‌ی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عێراقی دەیکات.