هەڤاڵ ئەبوبەکر: یەکێتیی داوای لێنەکردووم دووباره ببمەوە بە پارێزگاری سلێمانی

هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند، یەکێتی داوای لێنەکردووە ببێتەوە بە پارێزگاری سلێمانی و چەندین جاریش داوای دەستلەکارکێشانەوەی کردووە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “پرسی ئاڵوگۆڕی پارێزگای سلێمانی، تەنها پرسێکی سیاسی نییە، پرسێکی یاسایی و کارگێڕیشە، بەشێکی پەیوەستە بە هەڵبژاردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سێ جار بە رەسمی و دەیان جار بە نارەسمی داوامکردووە ئاڵوگۆڕ لە پۆستی پارێزگاری سلێمانیدا بکەن”.

جەختیشیکردەوە، “پرسی بوونەوەم بە پارێزگاری سلێمانی نە لە ئاستی باڵای یەکێتی باسکراوە نە پرس و را بەکەس کراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی دەرمان بەشێک لە نەخۆشخانەکان خزمەتگوزارییەکانیان ڕادەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی لە بەشێک لە نەخۆشخانەکانی شارەکە ڕاگەیاند، بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستیی پزیشکییەوە،…
Total
0
Share