نێچیرڤان بارزانی: بڕیاری دادگای پاریس سەبارەت بە نەوتی هەرێم هەلێکی زۆر گرنگ بوو

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی پاریس سەبارەت بە نەوتی هەرێمی کوردستان هەلێکی زۆر گرنگ بوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد سەبارەت بە نەوت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دەستەی ناوبژیوانیی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس بۆ راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە بە “دەرفەتێکی زۆر گرنگ” بۆ هەولێر و بەغداد بۆ ئەوەی بتوانن پرسی نەوت لە رێگەی رێککەوتنێکی نوێ لە نێوانیاندا چارەسەربکەن کە بەرژەوەندیی هەموو خەڵکی عێراق لەبەرچاو بگرێت.

نێچیرڤان بارزانی لە وتارێکدا لە میانی رێوڕەسمی راگەیاندنی دامەزراندنی فیرقەی یەک و دووی هێزی پێشمەرگەدا رایگەیاند، “دوای کاردانەوەی بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، دەبینین کە ئەم بڕیارە هەلێکی زۆر گرنگ دەڕەخسێنێت، دەرفەتێکە بۆ هەولێر و بەغداد بۆ چارەسەرکردنی پرسی نەوت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هەرێمی کوردستان ئامادەی هەموو دانوستانێکە لە چێوەی دەستووری عێراقدا، دەڵێت، “چارەسەرکردنی کێشەی نەوت و پەسەندکردنی بودجە مژدەی خۆش و گرنگ دەبن بۆ هەموو گەلی عێراق.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید لە ناوبژیوانی کلاسیکۆ ناڕازییە

بابەتی دواتر

نیڤڵ: ڤیگۆریست بەسوودترە لە ڕۆناڵدۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمشەو درێژترین شەوی ساڵ نییە

سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسانی کوردستان رایگەیاند، بەپێی گۆڕانکارییە گەردوونییەکان سبەی شەو درێژترین شەو دەبێت لە نیوەگۆی باکووری زەوی. ئەژی…
زیاتر ببینە

بومەلەرزە كەلاری هەژاند

دوو بومەلەرزە بە كاتی جیاواز لەشاری كەلار ڕوویاندا هیچ زیانێكی گیانی و ماددییان نەبوو. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا…
Total
0
Share