نیڤڵ: ڤیگۆریست بەسوودترە لە ڕۆناڵدۆ

گاری نیڤڵ، یاریزانی پێشووی مانچستەر یونایتد و شرۆڤەکاری تۆڕی “سکای سپۆرت”، بەرارودی نێوان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ڤۆوت ڤیگۆریست دەکات و هۆڵەندییەکە بە بەسوودتر بۆ یونایتد لە قەڵەم دەدات.

شرۆڤەکارەکە دەڵێت، “ڕاستی یاریکردنی ڤیگۆریست لە یونایتد و ڕۆیشتنی کریستیانۆ بۆ 19 یاریی سەرەتا دەگەڕێتەوە، ڤیگۆریست 12 بردنەوە و چوار یەکسانبوون، سێ دۆڕاندنی هەیە، تەنها دوو گۆڵی تۆمارکردووە، بەڵام یانەکە 37 گۆڵی تۆمارکردووە.”

هەروەها دەڵێت، “لە 19 یاریی ڕۆناڵدۆ، سێ یاری کەمتریان بردووەتەوە، سێ یەکسانبوون و چوار دۆڕاندنیان هەبووە، کریستیانۆ 11 گۆڵی کردووە، بەڵام تیپەکەی 23 گۆڵی تۆمارکردووە.”

یاریزانەکەی پێشووی یونایتد لە کۆتاییدا دەڵێت، “سەیرە یاریزانێک زۆر باش نییە لێرە یاریدەکات، ناتوانێت قەیتانی پێڵاوەکانی کریستیانۆ توند بکات کە پێموایە باشترینی مێژووە، بەڵام داتاکان لەبەرژەوەندیی ڤیگۆریست-ن، داتا و ژمارەکان هۆکاربوو بۆ ڕۆیشتنی کریستیانۆ.”

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: بڕیاری دادگای پاریس سەبارەت بە نەوتی هەرێم هەلێکی زۆر گرنگ بوو

بابەتی دواتر

سلێمانی.. نزیکەی 40 تۆن برنجی نەشیاو لەناوبرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share