بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی كۆدەبنەوە

كۆبوونەوەیەكی پێشووی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی

لە پیرمام، بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی لە كۆبوونەوەدان، قوباد تاڵەبانی و فوئاد حسێن بەشدارن.

كەمێك لەمەوبەر کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام دەستیپێکرد.

ھەریەک لە قوباد تاڵەبانی و د.فوئاد حسێن ئامادەی کۆبوونەوەکەن.

كۆبوونەوەكە هاوكاتە لەگەڵ پێشهاتەكانی دۆخی سیاسیی عێراق و خۆپیشاندان و مانگرتنی لایەنگرانی سەدر، هەروەها هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو و ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو هاوڵاتییانە ئاگاداردەکرێنەوە کە لە دەرەوەی وڵات پاسپۆرتەکانیان ونکردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی لەدەرەوەی وڵات پاسپۆرتەکانیان ون کردووە یان تێکچووە بۆ دووبارە دەرهێنانەوەی پێویستە بگەڕێنەوە…
Total
0
Share