ڕیاڵ مەدرید لە ناوبژیوانی کلاسیکۆ ناڕازییە

یانەی ڕیاڵ مەدرید سەبارەت بە ناوبژیوانی دەستنیشانکراو بۆ کلاسیکۆ، ناڕەزایی خۆی بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا گەیاندووە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، خوان مارتینێز مونوێرای وەک ناوبژیوانی سەرەکی کلاسیکۆی جامی شای ئیسپانیا، هەروەها خوسێ لویس گۆنزالێس گۆنزالێسی وەک ناوبژیوانی (ڤار) دەستنیشانکرد.

ئەم بڕیارە هەرگیز بەدڵی ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید نەبووە، چونکە لە ئاست و شێوازی ناوبژیوانەکە ڕازی نین و پێشتر کێشەیان لەگەڵیدا هەبووە.

مونوێرای تەمەن (40 ساڵ) تا ئێستا دوو کلاسیکۆی بەڕێوەبردووە، یەکەمیان ڕیاڵ (3-1) و دووەمیان بارسا (4-0) براوەبوون.

کێشەی ناوبژیوانەکە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بۆ ساڵی 2021 دەگەڕێتەوە، لە یاریی نێوان ڕیاڵ و ئیشبیلیە پەناڵتییەکی ڕیاڵی ڕەتکردووەتەوە و بە پێچەوانەوە بۆ ئیشبیلیەی هەژمارکردووە، بەو هۆیەوە ڕیاڵ مەدرید ناسناوی وەرزی لە بەرژەوەندیی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

گۆران دیبەگەیی: هیچ ماددەیەکی یاسایی رێگە بەو بەدڕەوشتییە نادات کە لە گوندی لوبنانی هەیە

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: بڕیاری دادگای پاریس سەبارەت بە نەوتی هەرێم هەلێکی زۆر گرنگ بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share