کەشتییەک خۆیکێشا بە پردەکەی نیویۆرکدا و گیانلەدەستدانی لێکەوتەوە

کەشتییەکی هێزی دەریایی مەکسیک لەکاتی گەشتێکدا بۆ شاری نیویۆرک، خۆیکێشا بە پردی بروکلین.

سەرۆکی شارەوانیی شاری نیویۆرک رایگەیاند، لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا دوو کەس گیانیانلەدەستداوە و لانیکەم 19 کەسیش برینداربوون، هاوکات میدیاکانی ئەمریکاش بڵاویانکردەوە سەرجەم قوربانییەکان لەناو کەشتییەکەدا بوون و دۆخی تەندروستیی بەشێک لە بریندارەکانیش ناجێگیرە.

لە چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی پێکدادانەکەدا کە لەلایەن شایەتحاڵەکانەوە گیراوە، دەرکەوتووە کە بەشی سەرەوەی کەشتییەکە کە ئاڵایەکی گەورەی مەکسیکی پێوەیە، بەر بەشی خوارەوەی پردەکە دەکەوێت.

هێزی دەریایی مەکسیک لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ئێکس رایگەیاند، کەشتییەکە لە کەناراوەکانی زەریای هێمن بەڕێکەوتووە و 277 کەسی تێدابووە؛ بڕیاربوو سەردانی 22 بەندەر بکات لە 15 وڵاتدا، لەوانە کینگستۆن لە جامایکا، هاڤانا، کوبا، کۆزومێل، مەکسیک، نیویۆرک، ئەمریکا و شوێنەکانی تر، کە ماوەی 254 رۆژی دەخایاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاتز: بۆیە خامنەیمان کوشت چونکە پلانی سڕینەوەی ئیسرائیلی دانابوو

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بۆیە عـ.ـەلی خـ.ـامنەیی، ڕێبەری باڵای پێشووی ئـ.ـێرانی کـ.ـوشت، چونکە ”پلانی سڕینەوەی…
زیاتر ببینە

بەر لە دوو هەفتە فڕۆكەكەیان تێكشكا.. سێ منداڵ و ساوایەك بە زیندوویی لە ئەمازۆن دۆزرانەوە

دەسەڵاتدارانی كۆڵۆمبیا دۆزینەوەی چوار منداڵی بە زیندوویی راگەیاند پاش بێسەروشوێنبوونیان بۆ ماوەی دوو هەفتە لە ئاكامی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەیان…
Total
0
Share