عێراق لە دەرەوەی پێوەرە جیهانییەکانی ئابوریی ئازاددایە

عێراق لە ریزبەندیی پێوەرە جیهانییەکانی ئابوریی ئازاددا نییە بۆ ساڵی 2023، هۆکارەکەشی بۆ ناسەقامگیریی دۆخی ئەمنی و سیاسی وڵات دەگەڕێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی دامەزراوەی توێژینەوە و پەروەردەی هێرتیجی ئەمریکی، کە لە نێو ئەو 184 وڵات راپرسی لەسەر کراوە (کە سیاسەت و بارودۆخی ئابوری لە ماوەی نێوان 1ی تەمموزی 2021 تا 30ی حوزەیرانی 2022) لەبەرچاوگرتووە، کەمبوونەوەی ئازادی ئابووری لە 115 وڵاتەوە خستووەتەڕوو، کە 8 وڵاتیان گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتووە و 8 وڵاتیش بە عێراقیشەوە، بەهۆی نەبوونی داتای متمانەپێکراوەوە ناتوانرێت پۆلێن بکرێن.

پێوەرەکانی ئازادی ئابووری 12 هۆکاری پەیوەست بە چوار لایەنی سەرەکیی ژینگەی ئابوری دەپێوێت کە لە 0 بۆ 100 هەڵسەنگێندراون.

بەپێی راپۆرتەکە، “عێراق لەنێو هەشت وڵاتدا هاتووە کە لەسەر ئاستی جیهانی سەبارەت بە ئازادیی ئابوری بۆ ساڵی 2023 پۆلێن نەکرابوون بەهۆی نەبوونی داتای باوەڕپێکراو”، ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو وڵاتانە بریتیبوون لە عێراق، ئەفغانستان، لیبیا، سۆماڵ، سوریا، ئۆکرانیا و یەمەن.”

لە ئاستی جیهانیدا، سەنگاپوور بە کۆکردنەوەی 83.9 خاڵ پلەی یەکەمی لە ئازادیی ئابوری بۆ ساڵی 2023 بەدەستهێناوە، دوای ئەویش سویسرا بە 83.8 خاڵ، دواتر ئێرلەندا بە 82 خاڵ پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، دواتر تایوان بە 80.7 خاڵ، دواتر نیوزلەندا بە 78.9 خاڵ پلەی پێنجەمی بەدەستهێناوە.

 

 

بابەتی پێشتر

وەڵامی ناگیلسمان بەدڵی گەورەکانی "پریمەرلیگ" نەبووە

بابەتی دواتر

کوڕەکەی ئەنچیلۆتی دەڕوات و ڕیاڵ مەدرید پلانی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share