وەڵامی ناگیلسمان بەدڵی گەورەکانی “پریمەرلیگ” نەبووە

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان هەڵوێستی جولیان ناگیلسمانی ڕاهێنەری پێشووی بایرن میونشنیان ئاشکراکردووە، سەبارەت بە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی.

تۆڕی “سکای سپۆرت ئەڵمانیا” بڵاویکردووەتەوە، ناگیلسمان ئارەزووی لە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی نییە، تەنانەت گرنگی بە هیچ یانەیەکی خولی نایابی ئینگلیزی نەداوە و ئۆفەرێکی یانەی تۆتنهامیشی ڕەتکردووەتەوە.

ڕۆژنامەی “بیڵد سپۆرت” لەو بارەیەوە نووسیویەتی، کارکردن لە ئینگلتەرا لە بژاردەکانی ناگیلسمان-دا نییە، بەڵکو دەیەوێت پشوو وەربگرێت و کاریگەرییەکانی دوورخستنەوەی لە بایرن میونشن نەهێڵێت.

ناگیلسمان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە مەشقەکانی بایرن دوورخرایەوە، تۆماس توخێلی ڕاهێنەری پێشووی چێڵسی لە شوێنی دەستبەکاربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕامۆس و مێسی بۆندی خه‌یاڵییان پێشکه‌شکراوه‌‌ و هه‌ڵوێستیان جیاوازه‌

یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌وروپا چاویان بڕیوه‌ته‌ مێسی و ڕامۆس و له‌ گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی 2021 مشتومڕێکی به‌هێز له‌باره‌یانه‌وه‌ دروستده‌بێت. ڕۆژنامه‌نوسانی…
Total
0
Share