شارەزایان هۆشداری دەدەن لە بەكارهێنانی جۆرێكی پرنتەر

شارەزایان هۆشداری دەدەن لەو پلاستیكە بچوكانەی لە پرنتەری سێ دووری بەكاردەهێندرێن، بە مەترسی بۆ سەر تەندروستیی مرۆڤ و بەتایبەت تەندروستیی منداڵ ناوی دەبەن و بەهۆكاری توشبوون بە شێرپەنجەی دەزانن.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی، بەهای بازاڕیی پرنتەری سێ دووری (3D) لە جیهاندا 11 ملیار و 700 ملیۆن دۆلارە، ئەو ژمارەیەش بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت و تا دێت ژمارەی بەكارهێنەرانی لە جیهاندا بەرەو زیادبوون دەچێت.

تەنانەت هاوڵاتییان لە هەوڵی ئەوەدان ئەو پرنتەرە پێشكەوتووە بكڕن و لە ماڵەوە بەكاری بهێنن.

ژمارەیەك توێژەری ئەمریكی ئاشكرایانكردووە، ئەو ئامێرە مەترسییەكی ناپێشبینیكراوی بۆ سەر تەندروستی هەیە، لەگەڵ كاریگەرییە خراپەكانی لەسەر ژینگە، چونكە دەبێتە هۆی پیسكردنی ژینگە بە پلاستیك.

ئەو توێژەرانە ئەوەیان خستوەتەڕوو، لەماوەی ئەو چەند كاتژمێرەی پرنتەرەكە كار دەكات بۆ بەرهەمهێنانی شێوەیەك، ژمارەیەك زۆر گەردیلە و دەردراو دەردەكات كە مەترسییە بۆ سەر ژینگە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، لە یەكێك لە توێژینەوەكانیان لەسەر ئەو ئامێرە بۆیان دەركەوتووە، ئامێرەكانی پرنتەری سێ دووری جۆرە دەردراوێك دەردەدات كە دەچنە قوڵایی سییەكانەوە و دەبنەهۆی تێكدانی شانەكانی مرۆڤ و سەردەكێشێت بۆ شێرپەنجە.

توێژینەوەیەكی دیكەی ئەو توێژەرە ئەمریكییانە ئەوەی دەرخستووە، منداڵانی تەمەن نۆ ساڵ و بەرەوخوار دووچاری مەترسی گەورەتر دەبنەوە بەهۆی ئەو مادە كیمیاوییەی لە ئەنجامی كاری پرینتەرەكەوە دەردەچێت.

بابەتی پێشتر

پلانەکانی یونایتد تەنگ بە زەبەلاحەکانی مەدرید هەڵدەچنێت

بابەتی دواتر

مۆرینیۆ دوای یاری لوتکە چی بە کلۆپ وت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share