پلانەکانی یونایتد تەنگ بە زەبەلاحەکانی مەدرید هەڵدەچنێت

ڤاران و ئوپامیکانۆ داواکراوی یانەی مانچستەر یونایتدن

یانەی مانچستەر یونایتد لە پلانیدایە، لە گواستنەوەکانی زستان و هاوینی 2021 کار بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی بکات، بۆ ئەم مەبەستەش چەند یاریزانێکیان دەستنیشانکردووە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی دووپاتیکردووەتەوە، ئیدارەی یونایتد بە سەرپەرشتی ئید ودوارد و لەسەر ڕاسپاردەی ئولی گۆنار سۆڵشایەر لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 و پاشان هاوینی 2021 پڕۆسەیەکی نوێ بۆ بونیادنانەوەی هێڵی بەرگری پێکهاتەکەیان دەستپێدەکەن، لەم پڕۆسەیەشدا چەند یاریزانێکی ڕیاڵ و ئەتلەتیکۆ مەدرید، یاخود بەلایەنی کەمەوە داواکراوانی ئەو دوو یانەیە دەکەنە ئامانج.

بەرپرسانی ڕید دێڤڵز هاوینی ڕابردوو ئاماد دیالۆیان لە یانەی ئاتالانتاوە دابینکرد، ئەگەرێکی بەهێز هەیە پۆگبا و ڕۆخۆ و ئیریک بایلی و جۆنز بفرۆشن، لە بەرانبەر ئەم گواستنەوانەشدا چەند شوێنگرەوەیەکی بەهێزتر دابیندەکەن.

یونایتد پێویستی بە یاریزانە لە پێگەی سەنتەری بەرگری بۆ هاوکاریکردنی هاری ماگوایەر و ڤیکتۆر لێندلۆف، لە پڕۆسەکانی میرکاتۆی زستان و هاوینی 2021 بە فەرمی داوای گواستنەوەی ڕافائێل ڤاران (ڕیاڵ مەدرید)، دایۆت ئۆپامیکانۆ (لایپزیچ)، کیران تریپێ (ئەتلەتیکۆ مەدرید)، بن وایت (برایتۆن) دەکەن.

دایۆت ئۆپامیکانۆ، بەرگریکاری یانەی لایپزیچ بەرانبەر کیلیان مباپێی هێرشبەری پاریس

تریپێ 18 مانگی دیکە بۆندەکەی لەگەڵ ئەتلەتی کۆتاییدێت، داواکراوێکی دیکەش ڤارانە لە یانەی شاهانە و ئۆپامیکانۆش داواکراوی یانەی شاهانەی مەدریدەوە، لە نێو داواکراواندا تەنها بن وایت ئامانجی یانە زەبەلاحەکانی مەدرید نییە.

لە هێڵی هێرشبەر ئۆدیەن ئیگالۆ ماوەی خواستنی کۆتاییدێت و دەگەڕێتەوە بۆ شەنگهای شینوای چینی، بەهۆی بوونی کاڤانی و مارتیالەوە بڕیاریانداوە جموجۆڵی گەورە ئەنجامنەدەن.

بابەتی پێشتر

دیبالا دەبێتە یەکێک لە 20 گرانبەهاترینەکەی ئەوروپا

بابەتی دواتر

شارەزایان هۆشداری دەدەن لە بەكارهێنانی جۆرێكی پرنتەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share