مۆرینیۆ دوای یاری لوتکە چی بە کلۆپ وت؟

جوزێ مۆرینیۆ لە دوای یاری نێوان لیڤەرپوڵ و تۆتنهام ڕەخنەی لە کلۆپ گرت

جوزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام، خەمباربووە بە ئەنجامی کۆتایی نێوان یانەکەیی و یانەی لیڤەرپوڵ و ڕەخنەی توندی لە یۆرگن کلۆپ گرتووە.

شەوی ڕابردوو، چوارشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی (13)ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی لیڤەرپوڵ بردنەوەیەکی دراماتیکی لە کۆتا ساتەکاندا (کاتی زیادکراو) بەرانبەر تۆتنهام هۆتسپێرز تۆمارکرد، لە خولەکی 91 فێرمینۆ بە لێدانی سەر یارییەکەی بۆ ئەنجامی (2-1) بەسەر کوڕانی مۆرینیۆدا هەڵگێڕایەوە.

بەهۆی ئەم گۆڵەوە، مۆرینیۆ توڕەیی نیشاندا و یۆرگن کلۆپ و ستافی لیڤەرپوڵ بە جۆش و خرۆشەوە ئاهەنگی سەرکەوتنیان گێڕا، لە کۆتایی یارییەکەشدا ڕاهێنەرە پۆرتوگالیەکە یۆرگن کلۆپی ڕاگرت و چەند وتەیەکی ئاڕاستەکرد.

“مۆو” بە میدیاکانی ڕاگەیاند، ” بە کلۆپم وت باشترین یانە یارییەکەی دۆڕاند، بەهەرحاڵ ئەو بۆچوونی جیاوازبوو، ئەگەر من لەسەر هێڵی یاریگا ئەو ڕەفتارانە بنوێنم کە ئەو کردی کەواتە من بوونم نییە و بابەتەکە بە شێوەیەکی دیکە دەبوو، پێموت دەتەوێت لەسەر مێزی داوەری چوارەم بۆردی کات بگریت بەدەستەوە و دابنیشیت، لەبەر هەر هۆکارێک پێتان دەڵێم کە من جیاواز بیردەکەمەوە و خەمبارم”.

ڕوبەڕوبوونەوەی شەوی ڕابردوو لەلایەن میدیاکانەوە بە جەنگی لوتکە ناوبرا، بەهۆیەوە لیڤەرپوڵ ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (28) و لوتکەی پریمەرلیگی گرتەوە، لەبەرانبەردا کەڵەشێرە ڕوومیەکانی لەندەن لە پلەی یەکەمەوە بە (25) خاڵەوە بۆ پلەی دووەم دابەزین.

بابەتی پێشتر

شارەزایان هۆشداری دەدەن لە بەكارهێنانی جۆرێكی پرنتەر

بابەتی دواتر

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی: 3.2 ملیۆن منداڵی عێراقی لە خوێندن بێبەشن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share