محەمەد شیاع سودانی بڕیاریدا ئەو پارەیەی وەک رسومات لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لەبەرامبەر تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل وەردەگیرێت، بۆ چاککردنی رێگاوبانەکان خەرجبکرێتەوە.
محەمەد میاحی پارێزگاری واست رایگەیاند، “سەرجەم هاوڵاتییان ناڕەزایەتییان لە رێگەوبانەکانی دەرەوە و پردەکان هەبوو، هەر بۆیە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران رایسپاردین ئەو پارەیەی وەک رسومات لە ئۆتۆمبێل وەردەگیرێت، بگەڕێندرێتەوە بۆ پارێزگاکان بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “وەزارەتی دارایی پابەندە بە ناردنی ئەو پارانە بۆ پارێزگاکان وخەرجکردنی بۆ شەقام و رێگاوبانەکان بە تایبەت رێگەکانی دەرەوەی شارەکان”.
ئاشکراشیکرد، “بڕیارەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە”.