سیستانی لەبارەی سبەینێوە بڕیاری دا

عەلی سیستانی

عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان، سبەینێی وەك یەكەم رۆژی مانگی جەمادیی یەكەم دیاریكرد.

نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە دەڵێت، “سبەینێ شەممە یەكەم رۆژی مانگی جەمادیی یەكەمە”.

بەپێی ئایینزای سوننە، ئەمڕۆ هەینی یەكەم رۆژی مانگی جەمادیی یەكەمی ساڵی 1444ی كۆچییە، بەڵام بەو پێیەی زۆربەی جارەكان سەرەتای ساڵی كۆچی لە نێوان شیعە و سوننەكاندا جیاوازیی هەیە و یەكەمیان رۆژێك دواتر دیاریدەكات، سەرەتای مانگەكان و دەستپێك و كۆتایی رەمەزان و جەژن و بۆنە ئایینییەكان لای پەیڕەوكارانی شیعە رۆژێك دوای سوننەكان دیاریدەكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانج ڕەحیم: ڕێککەوتنی هەولێر و بەغداد بنچینەیە بۆ بەردەوامیی خەرجکردنی مووچە

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێککەوتنی هەولێر و بەغداد بنچینەیەکی بەهێزە بۆ بەردەوامیی خەرجکردنی مووچە. ئامانج ڕەحیم،…
Total
0
Share