كازمی و ئەردۆغان لەسەر بۆردومانەكەی شەنگال پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجامدا و ئەردۆغان ڕەتیكردەوە وڵاتەكەی بنکەی تەندروستیی لە شەنگال بۆردومان كردبێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەكردووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان و کازمی پەیوەندییە سەربازی و بازرگانی و هەواڵگرییەکانیان تاوتوێكردووە.

ئاماژەبەوەشكراوە، “سەرۆككۆماری توركیا بە پێویستی زانیووە هەماهەنگی نێوان توركیا و عێراق لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر زیادبکرێن”.

باسلەوەشكراوە، “ئەردۆغان ئاماژەی بە بوونی پەکەکە لە قەندیل، مەخمور و شەنگال کرد و وتویەتی ئەو هەواڵانەی لەبارەی بۆردومانکردنی بنکەی تەندروستیی شەنگال لەلایەن تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە دروست نین، بەڵکو ئەوەی کراوەتە ئامانج تەنیا ئەندامانی پەكەكە بوون و شوێنەکەش لەلایەن ڕێكخراوەكەوە وەکو حەشارگە بەکارهێندراوە.”

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەوەی خستوەتەڕوو کە توانای سەربازی وڵاتەکەیان گەیشتووەتە ئاستێک کەبتوانن ئامانجەکانی بەوردی بپێکێت.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوو توركیا زیاتر لە سێ بۆردومانی لە ناوچەیەكی شەنگالی كرد و بەپێی هەواڵی میدیاكان ئەو شوێنە نەخۆشخانەبووە و بەهۆیەوە ژمارەیەك كارمەندی تەندروستی و ئەندامی یەبەشە شەهید و برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ:  ئەوانەی مۆڵەتی نوێی شۆفێریی هەرێمی کوردستانیان هەیە دەتوانن لە وڵاتی دیکەش شۆفێریی پێبکەن

وەزارەتی ناوخۆ، ڕایگەیاند، ئەوانەی مۆڵەتی نوێی شۆفێریی هەرێمی کوردستانیان هەیە دەتوانن لە وڵاتی دیکەش شۆفێریی پێبکەن. وەزارەتی ناوخۆی…
زیاتر ببینە

چێشتخانەکان جۆرێک شروب بۆ ناو خواردنەکانیان بەکاردەهێنن تەندروستیش هۆشداریدەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین هۆشداری دەداتە سەرجەم خواردنگە و چێشتخانەکان کە هەر شوێنێک شروب بەکاربهێنێت بۆ سوورکردنەوەی خواردنەکان…
Total
0
Share