پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەرزدەبنەوە و لەم هەفتەیەدا شەپۆلێكی خۆڵبارین روو لە ناوچەكە دەكات، وەك ئەوەی لایەنی پەیوەندیدار لە هەرێم و عێراق ئاشكرایانكردووە.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە کەش لە نێوان هەور و نیمچەهەوردا دەبێت، پلەکانی گەرما (2-3) پلە بەراورد بە تۆماركراوەکانی دوێنێ بەرزدەبنەوە.
بەپێی راپۆرتی بەشی پێشبینیی كەشوهەوا، سبەی سێشەممە کەش نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە (2-3) پلە بەراورد بە تۆماركراوەکانی ئەمڕۆ بەرزتردەبنەوە و لە گەرمیان دەگەنە 24 پلەى سیلیزی.
هاوكات دەستەی گشتیی كەشناسیی عێراق راگەیەندراوێكی لەبارەی پێشبینییەكانی كەشوهەواوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە رۆژانی داهاتوودا شەپۆلێكی خۆڵبارین روو لە عێراق دەكات و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و شەپۆلەكە لەم هەفتەیەدا دەستپێدەكات.