تەرمی منداڵێک لە زێی گەورەدا دۆزرایەوە

دوای 12 رۆژ لە خنکانی، تەرمی منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان لە ئاوی زێی گەورەدا دۆزرایەوە.

سۆنیا ئەمجەد منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵانی دانیشتووی گوندی وەردەکی سەر بە پارێزگای نەینەوابوو، 12 رۆژ لەمەوبەر لەگەڵ باوکیدا بەمەبەستی کاری ئاودێری روودەکەنە باخەکەیان لە رۆخی زێی گەورە، لەناکاو پێی دەخلیسکێت و دەکەوێتە ناو ئاوەکەوە.

بە وتەی کەسوکارەکەی سۆنیا، لەکاتی رووداوەکەدا منداڵێکی دیکەی لەگەڵدا بووە، بەڵام ئەو توانیویەتی خۆی بە لقی درەختێکەوە بگرێتەوە و خۆی دەربازبکات.

بەیانی ئەمڕۆ دوای سەرئاوکەوتنی تەرمەکەی سۆنیا، توانرا دەربهێنرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی دارایی عێراق هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی رادەستکردنی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی دەستپێکرد

دیوانی چاودێریی دارایی عێراق رایگەیاند، هەنگاوەکانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە رادەستکردنی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share