بەهای دۆلار زیاتر دابەزی و ئێستا 100 دۆلار بە 148 – 149 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی كوردستان، 100 دۆلاری ئەمریكی بە 148 هەزار دینار دەكڕدرێت و نرخی فرۆشتنی 149 هەزار دینارە.
هاوكات لە بەغداد و بەسڕە ئێستا 100 دۆلار بە 148 هەزار و 500 دینار دەفرۆشرێت.
ماوەی دوو رۆژە بەهۆی خستنەڕووی دۆلاری زیاتر لەلایەن بانكی ناوەندییەوە كە بڕەكەی دەگاتە نزیكەی 240 ملیۆن دۆلار، بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەتەوە.