داهاتی خاڵە سنوورییەكانی عێراق بۆ مانگی ڕابردوو نزیكەی 100 ملیار دینار بووە

یەكێك لە خاڵە سنوورییەكانی نێوان عێراق-ئێران

دەستەی خاڵە سنوورییەكانی عێراق ئاشكرایكردووە، لە مانگی شوباتدا داهاتی خاڵە سنوورییەكانی عێراق نزیكەی 100 ملیار دینار بووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، دەستەی خاڵە سنوورییەكانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 6ی شوبات ئاشكرایكردووە، “لە مانگی ڕابردوودا (شوبات) داهاتی خاڵە سنوورییەكانی عێراق بریتی بووە لە 96 ملیار و 784 ملیۆن و 370 هەزار دینار”.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەو مانگەدا لە خاڵە سنوورییەكان 105 سەرپێچیی جۆراوجۆریش تۆمار كراون.

دەستەی خاڵە سنوورییەكانی عێراق ئاشكراشیكردووە، “هەرچەندە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و پشووی چین لە مانگی شوباتدا كە پشوویەكی فەرمییە، كاریگەرییان لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە جیهاندا هەبووە، ئەوەش كاریگەری لەسەر عێراق هەبووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ بنكه‌ى سه‌ربازیی هه‌ریر كشانه‌وه‌

فەرماندەی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبەشەکانى عێراق ڕایگەیاند، هێزەکانى هاوپه‌یمانان لە بنکەى سەربازیى هەریر لە هەولێر کشاونەتەوە و چه‌ك و كه‌لوپه‌له‌كانیشیان…
Total
0
Share