(ڤیدیۆ) ڕۆما سێ خاڵی لە سامپدۆریا داماڵی و چاوەڕوانی میلانە

ئه‌مشه‌و یەکشه‌ممه‌، یارییەکانی هه‌فته‌ی (28)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا بەردەوامییان هەبوو، یانه‌ی ڕۆما بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر سامپدۆریا تۆمارکرد.

یانەی ڕۆما له‌ یاریگای خۆیدا “ئۆڵێمپیکۆ” میوانداریی یانەی سامپدۆریای کرد.

یارییەکە به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئەستێرەکانی جوزێ مۆرینیۆ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “جێلاڕۆسی” له‌ خوله‌کەکانی 57، 88، 90 له‌لایه‌ن جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم، پاولۆ دیبالا، ستیفان شەعراوی-یەوە تۆمارکران.

بەو بردنەوەیە‌، یانه‌ی گورگەکانی ڕۆما ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ (50) و چووە پلەی چوارەمی ڕیزبه‌ندیی خولی ئیتاڵیا، لە ئێستادا لەگەڵ ئینتەر میلانی سێیەمی ڕیزبەندیدا لە ژمارەی خاڵەکاندا هاوتان، بەڵام جیاوازی گۆڵ پلەکانیان جیادەکاتەوە، هەروەها ئەنجامی یاریی نێوان ناپۆلی و میلان کە ئەمشەو ئەنجامدەدرێت، کاریگەری لەسەر پێگەی یانەکەی مۆرینیۆ دەبێت.

بابەتی پێشتر

عێراق بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

بابەتی دواتر

ستران عەبدوڵا: سۆمۆ دەبێتە مەرجەعی نەوتی هەرێم و عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوری چی بەسەرهات؟

عەبدولحەق نوری ئەستێرەی پێشووی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام لەناو یاریگا تووشی جەڵتەی دڵ بوو و هاوشێوەی ئیریکسن چانسی نەبوو…
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە لە (20) لاوە نوێدەکرێتەوە

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ وەبەرهێنەراندا کردووە و لە ئەمساڵەوە پڕۆژەی “ئیسپای بارسا” دەستپێدەکات. ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە،…
Total
0
Share