كێ لێدانە سزاكانی پاریس جێبەجێ دەكات؟

تا ئێستا كریستۆڤ گالیتێ ، ڕاهێنەری نوێی یانەی پاریس سانجێرمان چەند پرسێكی تایبەتی یانەكەی یەكلایی نەكردۆتەوە.

گالیتێ خاوەنی كۆمەڵێك یاریزانی بەتوانایە لە لێدانی سزادا بەڵام هێشتا هیچیانی وەك كەسی یەكەم دیاریی نەكردووە.

بە پێی ئاژانسی ئاڕ ئێم سی گالیتێ بە هیچ یاریزانێكی نەوتووە تۆ كەسی یەكەمی لە لێدانە سزاكاندا و بڕیارەكەی بۆ یاریزانەكان خۆیان جێهێشتووە.

ئەو ڕاهێنەرە دەیەوێت دۆخ و شێوازی یارییەكە كەسی لێدەری یاریزانەكە یەكلایی بكاتەوە و چاوەڕێش دەكات لێدانەكان لە نێوان نێیمار و مێسی یەكلایی ببێتەوە.

لە ئامادەكارییەكاندا لێدانێكی سزا بۆ پاریس دروستبوو، مێسی ڕێگەی بە ڕامۆس دا جێبەجێی بكات، لە جامی سوپەری فەرەنساش لێدانێكی سزا دروستبوو، نێیمار جێبەجێی كرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان به‌شێوه‌یه‌کی کاتی بۆ پله‌ی دووه‌م سه‌رکه‌وت

یانه‌ی ئینته‌ر میلان حه‌وته‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر ساسولۆ ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی…
Total
0
Share