هاوشێوەی تاوەرە راستەقینەكەی ئیفڵ و بە هەمان دیزاین و وردەكارییەوە، تاوەرێكی دیكە لە پاریس دروستدەكرێت.
تاوەرەكە ناونراوە ئیفێلا و لە گۆڕەپانی شامپ دی مارس و لە تەنیشت ئیفڵەوە دانراوە و قەبارەكەی 1/10ـی تاوەرە راستەقینەكەیە، بەرزییەكەی 33 مەترە و كێشی 32 تۆنە.
فیلیپ میندرۆن داهێنەری “ئیفێلا” دەڵێت، ماوەی حەوت ساڵە بیرۆكەی دروستكردنی تاوەرەكەی هەیە و پارچەكانی لە هەرێمی فۆندێ كۆكردووەتەوە كە ناوچەیەكە 400 كیلۆمەتر لە شوێنی دانانی تاوەرەكەوە دوورە.