دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بڵاویکردەوە، بە ئامانجی رەخساندنی دەرفەتی کار بۆ دەرچووانی بەشەکانی گەشتوگوزار لە ئامادەیی و پەیمانگا و کۆلێژە گەشتییارییەکان و خاوهن ئهزموون و خوازیارانی بواری رێبەری گەشتیاری لە هەرێم خولێکی تایبەت دەکاتەوە.
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، “بە ئامانجی رەخساندنی دەرفەتی کار بۆ دەرچووانی بەشەکانی گەشتوگوزار لە ئامادەیی و پەیمانگا و کۆلێژە گەشتییارییەکان و خاوهن ئهزموون و خوازیارانی بواری رێبەری گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان، دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، بە پشتبەستن بە رێنمایی رێبەری گەشتیاری ژمارە (3 ی ساڵی 2022)، هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی تایبەت بۆ پێگهیاندنی رێبهری گهشتیاری به شێوهی ئهكادیمی”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای تەواوکردنی خولەکە لە رێگای پێناسی تایبەت بە دەستەی گەشتوگوزار رێبەرانی گەشتیاری بە شێوازێکی فەرمی دەناسێندرێن و لە بنکە و کۆمپانیا گەشتیارییەکان دەخرێنە سەر کار”.